سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هاوبه‌شی ئێران و عێراق ئاشكرای كرد، سێ ملیار دۆلار له‌و پارانه‌ی ئێران له بانكی عێراق ئازاد كراوه كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو و ئێران نه‌یده‌توانی ده‌ستی بۆ به‌رێت.
یه‌حیا ئال ئیسحاق سه‌رۆكی ژووره‌كه پێی وایه، به ئازادكردنی ئه‌و سێ ملیار دۆلاره، دۆخی ئابووری ئێران به‌تایبه‌تی له‌رووی دابینكردنی دراو بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ ده‌بووژێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه سێ ملیاره‌كه به‌شێكە لەو قه‌رزانه‌ی كه عێراق نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌و هه‌نگاوه‌ش ته‌واوی ویسته‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئێران به‌دی هاتووه و ده‌ستی كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان دابین بكات.
به‌رپرسه‌كه‌ی ژووری بازرگانیی ئێران پێی وایه، ئه‌م هه‌نگاوه سه‌قامگیریش بۆ بازاڕه‌كانی ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دواین ئاماری ده‌زگاكانی ئێران ده‌ریده‌خات ئه‌و وڵاته، حه‌وت ملیار دۆلاری له لای عێراقه و ئه‌گه‌ر سێ ملیار دۆلاری ئازاد كرابێت، ئه‌وا هێشتا چوار ملیار دۆلاری تری ماوه ئازاد بكرێت.
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه سوود له‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت.
به‌گوێره‌ی ''
دانشجو'' ئێران له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا گازی سروشتی و كاره‌بای به عێراق فرۆشتووه، به‌ڵام به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه سوود له‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت.
ماوه‌یه‌كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ژێره‌وه گه‌رمتر بووه، حكوومه‌تی بایدن بۆ ئێران شلی كردووه و بڕیاره له كۆریا و وڵاتانی تریش پاره‌ی بلۆككراوی ئێران ئازاد بكات.
ئه‌مە له كاتێكدا روو ده‌دات كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا به هیچ رێككه‌وتنێكی ناوكی نه‌گه‌یشتوون، ته‌نانه‌ت نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چالاكییه ناوكییهكانای ئێران زیاتر بووه.