ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی گوتەبێژەكەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە رای گەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی باڵوێزی سویدی كردووە لە بەغدا و ناڕەزایی توندی عێراقییەكانیشی گەیاندووەتە باڵوێز لەبەرانبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێكی عێراقییەوە لە بەردەم یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری ستۆكهۆڵمی پایتەخت.
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە داوامان لە حكوومەتی سوید كردووە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەگەری دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە و سووكایەتی كردن بە قورئانی پیرۆز لە ژێر ناو و پاساوی ئازادی رادەربڕین و پاساویش نەدەن بە هیچ كەسێك لە ژێر ناوی ئازادیەوە سووكایەتی بە پیرۆزییە ئاینییەكان بكرێت.
دوێنێ چوارشهم له یهكهم رۆژی جهژنی قوربان له ستۆكهۆڵمی سوید و له بهردهم مزگهوتێكی ئهو شاره، خۆپێشاندانێك ئهنجام درا و پهنابهرێكی عێراقیش بهناوی "سهلوان مۆمیكا" قورئانی سووتاند، ئهوهیش كاردانهوهی زۆر وڵاتی مسوڵمانی لێ كهوتهوه. پۆلیسی سویدیش بهپێی یاساكانی وڵاتهكه، كاردانهوهی نهبووه