خاوه‌ن پشكێكى چاڤى لاند رایده‌گه‌یه‌نێت، به فه‌رمانى قوباد تاڵه‌بانى هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر شاسوار ناجوڵێندرێت و شاسوار له‌سه‌روى یاساوه‌یه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، ده‌شڵێت، شاسواریش بوكه‌ڵه‌یه‌كه به ده‌ست یه‌كێتییه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، نه‌ژاد مه‌حموود، خاوه‌ن پشكى چاڤى لاند، به "وشه"ى راگه‌یاند، با هه‌مووان ئه‌وه بزانن بۆچى شاسوار هیچ كه‌یسێكى یاسایی له دژ ناجوڵێندرێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به كه‌سانێك هه‌یه له‌ناو یه‌كێتى به‌تایبه‌ت خودى بافڵ و قوباد تاڵه‌بانى، شاسواری پیاوى خۆیانه، هه‌رچى سكاڵایه‌ك دژى شاسوار بجوڵێندرێت، به فه‌رمانى قوباد پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و كارى له‌سه‌ر ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى، له ماوه‌ى رابردوو به‌ده‌یان سكاڵا دژى شاسوار عه‌بدولواحید له بنكه‌كانى پۆلیس له سلێمانى تۆماركراوه له لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كانه‌وه، به‌ڵام هیچ سكاڵایه‌كیان رێڕه‌وى خۆى نه‌گرتووه‌و سه‌رجه‌میشیان به فه‌رمانى قوباد خراونه‌ته ناو دۆڵابى بنه‌كانى پۆلیس، دوایینجاریش به ئۆتۆمبێلى پۆلیس چوین به شوێنى شاسوار بۆ ماڵه‌كه‌ى خۆى به‌ڵام حسابى بۆ پۆلیسیش نه‌كرد.
ئه‌و خاوه‌ن پشكه باسى له‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه وایكردووه كه شاسوار له ده‌ره‌وه‌ى یاسا بێت، پاره‌ى هه‌زاران خاوه‌ن پشكى خواردووه، به‌ڵام چونكه له‌گه‌ڵ خۆیانه و پیاوى خۆیانه هیچى به‌رانبه‌ر ناكرێت و دادوه‌ره‌كانیش به فه‌رمانى سه‌ره‌وه هیچ رێكارێكى یاسایی به‌رانبه‌ر شاسوار ناگرنه به‌ر.
گوتیشى، شاسوار پیاوى ئه‌و دوكه‌سه‌یه له‌ناو یه‌كێتى، چاڤى لاند هى یه‌كێتییه، شاسواریش بوكه‌ڵه‌یه‌كه و هه‌ڵیئه‌په‌ڕێنن و داواى هه‌رچى لێ بكه‌ن ده‌یكات.