باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق: بەردەوام دەبین لە هاوكاریی كوردستان

:: AM:11:03:14/10/2023 ‌
باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق رای گەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە هەموو كار و پڕۆژەیەكدا و دەڵێ، شوێنەواری سەنحاریب گرنگە بۆ ناوچەكە و پاراستنی شوێنەوارەكان و دروستكردنی هەلی كار و بەستنەوەی بە گەشتوگوزار.

لەشارۆچکەی فایدە بەھۆی لابردنی خۆڵی سەر گردێک لەنزیک کارگەی دروست کردتی بلۆکێ، شوێنەوارێکی سەردەمی ئاشوریەکان دۆزرایەوە کە مێژووی بۆ سەردەمی پاشای ئاشوری "سەنحاریب" دەگەڕێتەوە ساڵی 705ـ681 پێش زاین
ئەم شوێنەوارەش هاو سەردەمە لەگەڵ دوو شوێنەواری تری  پاشا سەنحاریب یەکێکان لەشێخانە ناو خەنەسەو ئەوی تریشیان شوێنەواری هەڵامەتا یە لەچیای زاوا هەر لەدهۆک

دوێنێ 13 تشرینی یەكەم، ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەم شوێنە شوێنەوارێكی زۆر گرنگە كە تایبەتە بە كوردستان، سەردەمی ئاشوورییەكانە بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نۆژەن كراوەتەوە لەلایەن زانكۆی ئیتاڵیا و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆك.

ئەوەشی گوت كە ئەمڕۆ شوێنەوارەكەیان كردەوە و زۆر گرنگە بۆ پاركی شوێنەواری سەنحاریب، گرنگە بۆ ناوچەكە و پاراستنی شوێنەوارەكان و دروستكردنی هەلی كار و بەستنەوەی بە گەشتوگوزار.

ماوریتسیۆ دەڵێ، "ئێمە هاوئاهەنگی و هاوكاریمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەوپەڕی باشی و نایابیدایە، چەندان ساڵە كار دەكەین، ئەمڕۆ كە لێرە بووم كارێك و پڕۆژەیەكمان ئەنجام دا، یەكێكیان لە كەرتی تەندروستی، ئەویتریشیان كردنەوەی ئەم پڕۆژەیە بوو لە شوێنەوارناسی، بۆیە لە باشترین پێوەندیداین".

زیاتر گوتی، پێوەندییەكانمان لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی ئەترووش و دكتۆر بێكەس بەڕێوەبەری شوێنەوارناسی دهۆك، لەوپەڕی باشی و نایابیدایە.


وشە - لاڤین عومەر