گووگڵ ئه‌كاونته‌ كۆنه‌كان ده‌سڕێته‌وه‌

:: PM:05:48:28/11/2023 ‌
له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمپانیای گووگڵ ده‌ست به‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌ ناچالاكه‌كانی جیمه‌یڵ ده‌كات، ئامانج ئه‌وه‌یه‌ مه‌ترسیی به‌ركه‌وتنی ئه‌كاونته‌كان كه‌م بكاته‌وه‌، چونكه‌ لایه‌نی‌ ته‌ناهییان پارێزراو نییه‌. 

به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئه‌مریكی "Axios"، ئه‌كاونته‌ كۆنه‌كان كه‌ به‌كار ناهێنرێن لانیكه‌م ده‌هێنده‌ی‌ ئه‌كاونته‌ چالاكه‌كانن و ئێسته‌ ڕووبه‌ڕووی‌ داخستن ده‌بنه‌وه‌. 

گووگڵ ده‌ڵێت: "كاتێك ئه‌كاونتێك كه‌وته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌توانرێت بۆ هه‌ر شتێك به‌كاربهێنرێت له‌ دزینی ناسنامه‌وه‌ تا گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی نه‌خوازراو یان ته‌نانه‌ت زیانبه‌خش".
 
دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌كاونته‌كان بسڕدرێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆك و داتاكانیان ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌كارنه‌هێنرابن. 

پێش سڕینه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌، گووگڵ ئاگاداركردنه‌وه‌كان ده‌نێرێت بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌.


وشە - وشه‌