وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی سوودمه‌ندبووانی له پاره‌ی تواناسازی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌ك شایسته‌ی دارایی بۆ ده‌رچوان و كاندیدانی تواناسازی خه‌رج ده‌كات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، بۆ ساڵی دووه‌م له‌م كابینه‌یه‌دا و له قۆناغێكی تردا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕی 775 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاره بۆ 100 ده‌رچوو و كاندیدی تواناسازی خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه دڵنیایی به ده‌رچووان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌دات، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دابینكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتووی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به سێكته‌ری خوێندنی باڵا و زانكۆ و دامه‌زراوه زانستییه‌كان و داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی خوێندنیان به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كردووه و ئه‌وانه‌شی به‌رده‌وامن له خوێندن و ناویان له لیستی هاوپێچ دا هاتووه، سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن