نیشانەی كۆتایی جیهان دەركەوت

:: AM:10:03:26/01/2024 ‌
لە شارێكی بەریتانیا رەنگی ئاوی رووبارێك بووەتە سوور بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەكی ئەو وڵاتە ئەمەش نیشانەیەكی دانپێدانراوە بۆ ئەوەی كە "كۆتایی جیهان" نزیك دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی شارۆكەی بیرمینگهامی بەریتانیا لێكۆڵینەوەی لە دیاردەیەك دەست پێ كرد كە لە قەراخ ڕووبارێكدا ڕووی دا، كە هەندێك بە نیشانەی نزیكبوونەوەی قیامەت دەزانن.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نووسیویەتی، ڕەنگی ئاوی ڕووبارێك لە شاری بیرمینگهامی بەریتانیا رەنگەكەی وەكو سووری خوێن بووە، ئەمەش نیشانەیەكی دانپێدانراوە بۆ ئەوەی كە "كۆتایی جیهان" نزیك دەبێتەوە.

ڕۆژنامەكە بە پرسیارەوە دەڵێت، ئەمە نیشانەی كۆتایی جیهانە؟ ئەو بابەتەش دوای ئەوە سەری هەڵدا كەسێك لە رۆخ رووبارێك پەڵەی خوێناوی دۆزیەوە، لەو كاتەوە ئەنجوومەنی شارەوانی بیرمینگهام لێكۆڵینەوەی لەم دیاردە نائاساییە دەست پێ كردووە.

جیلی بیرمینگهام گوتەبێژی ئەنجوومەنی بیرمینگهام  وێنەیەكی ئەو دیاردە سەیرەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی x بڵاو كردەوە، كە بووە هۆی هەرایەكی بەرفراوان لەناو دانیشتوانی ناوچەكەدا.

تا ئێستا دەسەڵاتە خۆجێیەكان و پۆلیسەكان نەیانتوانیوە هۆكارەكانی ئەم ڕووداوە دیاری بكەن. 





وشە - رامیار جەواد