هانده‌رانی یاری ئینته‌ر مایامی و ئه‌ستێره‌كانی هۆنكۆنگ، داوای پاره‌ی بلیتی یاری نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی بڕیاربوو لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی جیهانی تۆپی پێ به‌شداریی له‌و یارییه بكات، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه به‌شداریی نه‌كرد.
ماڵپه‌ڕی وه‌رزشی ئه‌مه‌ریكی ''ئه‌پلیت''
ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك، هانده‌رانی ئینته‌ر مایامی له ئیداره‌ی یانه‌كه تووڕه‌ن و داوایان له ده‌یڤید بێكهام سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه پاره‌كانیان بداته‌وه، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن قۆڵیان بڕاوه و فریو دراون به‌وه‌ی گوتوویانه مێسی به‌شداریی یارییه‌كه ده‌كات.
یارییه‌كه له هۆنكۆنگ به‌ڕێوه چووه و یاریگه‌كه 40 هه‌زار هانده‌ری لێ بووه كه زۆرینه‌یان هه‌واداری مێسی بوون و له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ڕێی هۆنكۆنگیان گرتبووه‌به‌ر، به‌ڵام به‌هۆی پێكانی یاریزانه ئه‌رجه‌نتینییه‌كه‌وه بێبه‌ش بوون له بینینی یارییه‌كه‌ی.
دوا به دوای یارییه‌كه تاتا مارتینۆ ڕاهێنه‌ری ئینته‌ر مایامی، داوای لێبوردنی له هانده‌ران كرد و گوتی، مێسی حاڵی باش نه‌بووه ئه‌گه‌رنا به‌شداریی ده‌كرد، ئه‌مه له كاتێكدا حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی هۆنكۆنگ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له ئینته‌ر مایامی كردووه له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه.