كازم ساهیر گۆرانیی "یا قلب" بڵاو كردەوە

:: AM:09:29:08/02/2024 ‌

 

كازم ساهیر كە یەك لە ئەستێرە زۆر ناودارەكانی دنیای گۆرانیی عەرەبی و عێراقییە، لەناو ئەلبوومە نوێیەكەی كە بەمزووانە بڵاوی دەكاتەوە، یەك لە گۆرانییەكانی نوێی بڵاو كردەوە.

پێشتر ساهیر لەناو ئەو ئەلبوومە نوێیەی بەناوی "مع الحب"، گۆرانیی "یا وفیە"ی بە كلیپەوە بڵاو كردەوە، ئێستەیش گۆرانیی "یا قلب"ی بە تۆماركراوی بڵاو كردەوە.

ئەو گۆرانییەی ساهیر "یا قلب" لە تێكست و میلۆدیی خۆیەتی و یەك لە تراكەكانی ئەلبوومی "مع الحب"ـە.

كازم ساهیر لە ساڵی 1957 لە شاری مووسڵ لە دایك بووە، یەك لە هونەرمەندە زۆر دیارەكانی عێراقە و لە دنیای هونەری عەرەبیشدا وەك ئەستێرەیەكی گەورە ئاماژەی پێ دەكرێت و نازناویی "ئیمپراتۆر"ی پێ بەخشراوە. لە ساڵی 1981ەوە وەك گۆرانیبێژ ناسرایەوە كە پێشتر لە گرووپی سروودی عێراقیدا بووە. تا ئێستە 25 ئەلبوومی بڵاو كردووەتەوە و هاوكات خۆیشی میلۆدیی بۆ ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی گۆرانیی عەرەبی داناوە. جیالەوەی دەیان خەڵاتی عەرەبی و نێودەوڵەتیی پێ بەخشراوە.

 



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د