نازدار "قیسمەت" بڵاو دەكاتەوە

:: AM:09:05:11/02/2024 ‌
هونەرمەند نازدار جزیری گۆرانییەكی نوێ بە ناوی "قیسمەت" بڵاو دەكاتەوە، بەگوتەی خۆی گۆرانییەكەی لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.

نازدار جەزیری لە هەژماری فەرمیی خۆی ئاماژەی بە بەرهەمە نوێیەكەی كردووە و لەسەری نووسیوە، بەمزووانە بڵاو دەكرێتەوە، گۆرانییەكە لە ئاوازی و هۆنراوەی خۆیەتی.

جگە لەو بەرهەمە، ئەو هونەرمەندە چەندان بەرهەمی تری هەیە و گوێگرێكی زۆری لە خۆی كۆ كردووەتەوە، گۆرانیی چەندان هونەرمەندی بەناوبانگی كوردی گوتووەتەوە.

نازدار حەسەن بۆتان ناسراو بە نازدار جەزیری لە ساڵی 1987 لە جەزیرەی بۆتان لە باكوری كوردستان لە دایك بووەه و گۆرانیبێژێكی كوردە، لە ساڵی 1993 بەهۆی بارودۆخی سیاسیی كوردستان و ململانێكانی حكوومەتی توركیا، خێزانەكەیان كۆچی كردووە بۆ ئەڵمانیا، بۆیە نازدار منداڵی و گەنجێتی لە ئەڵمانیا بەسەر بردووە.


وشە - رامیار جەواد