عه‌باس گه‌وهه‌رسوودی هونه‌رمه‌ندی ناوداری بواری خۆشنووسی و دراما، له ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد. ئه‌و كورده فه‌یلییه له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به‌هۆی خۆشیی نووسینه‌كه‌ی به عه‌باس خه‌تات ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئه‌و له ساڵی 1957 له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراق له به‌غدا به‌شداری كردووه. له ده‌یه‌ی شه‌سته‌وه به كاری دراما و ئه‌كته‌ری خه‌ریك بووه و له چه‌ندان زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌شداری كردووه.
گه‌وهه‌رسوودی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیلام ده‌كرێته‌وه، له‌و شاره درێژه به كار و چالاكییه‌كانی ده‌دات.
تابلۆی زۆربەی دوكانه‌كان له شاری ئیلام به خه‌تی عه‌باس گه‌وهه‌رسوودی رازێنراوه‌ته‌وه
جێی باسه هه‌رچه‌نده عه‌باس خه‌تات كه‌سێكی ناسراوی فه‌یلی بووه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مه، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر ژیان و چالاكییه‌كانی زۆر كه‌مه و هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن جگه له فارسی، ئه‌و شاره‌زاییه‌كی باشی له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌بووه و به‌شێك له خۆشنووسییه‌كانی به عه‌ره‌بی بووه.
شه‌فه‌ق نیوز كه به شێوه‌زاری كه‌لهوڕی ده‌نووسێت له زاری هاشم بالێزیان كه‌سێكی نزیك له‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی داوه، تابلۆی زۆربەی دوكانه‌كان له شاری ئیلام به خه‌تی عه‌باس گه‌وهه‌رسوودی رازێنراوه‌ته‌وه. هه‌وره‌ها روونی كردووه‌ته‌وه كه گه‌وهه‌رسوودی له ساڵی 1938 له دایك بووه و له حه‌فتاكان به‌ملاوه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری بواری هونه‌ر دره‌وشاوه‌ته‌وه.