هیندستان به فه‌رمی فره‌ژنی قه‌ده‌غه ده‌كات و یاساكاش كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی ژنه مسوڵمانه‌كانی هیندستان و ژنانی مسوڵمانی كرد بو دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان ده‌ڵێن، ئیسلام به‌گوێره‌ی یاسا دیاریكراوه‌كانی ڕێی به فره‌ژنی داوه و ناكرێت قه‌ده‌غه بكرێت.
شارایا بانۆ ژنه مسوڵمانێكی هیندستانه و ده‌ڵێ، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هیندییه‌كان، جێی باسه شارایا له ماوه‌ی ڕابردوو كه‌مپینی بۆ كۆتاپێهێنان به فره‌ژنی ڕاگه‌یاندبوو، له هه‌مان كاتدا سه‌ده‌ف جه‌عفه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا كێشه‌ی یاساییان هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێ، فره‌ژنی له ئاینی ئیسلامدا ڕێی پێ دراوه، به‌ڵام له سنووری خۆیدا و ئێسته به هه‌ڵه له‌و حیكمه‌ته‌ی ئیسلام تێگه‌یشتووین.
ئه‌مڕۆ 12ی شوبات ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ڕای گه‌یاند، دوا به دوای په‌سندكردنی یاسای فره‌ژنی له هیندستان، ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی بووه به دوو به‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ئیسلامی نین یاساكه‌یان پێ هه‌نگاوێكی باشه و ده‌ڵێن، ده‌بێته هۆی به‌رقه‌راربوونی یه‌كسانی، به‌ڵام مامۆستا و زانا ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن، نابێت یاساكه به‌سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كانی هیندستاندا بسه‌پێنرێت.