لە باشووری عێراق هێرش دەكرێتە سەر بارەگایەكی حەشد

:: AM:09:12:29/02/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق رای گەیاند، چەكدارانی نەناسراو هێرشیان كردووەتە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی، تا ئێستە نەزانراوە چەكدارەكانی سەربە چ لایەنێك بوون و لێكۆڵینەوە دەكرێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی شوبات بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییە كە ئەمڕۆ قسەی بۆ پێگەكە كردووە، شەوی رابردوو چەكدارانی نەناسراو، بە چەكی "ئار پی جی" هێرشیان كردووەتە سەر بارەگایەكی حەشد لە شارۆچكەی سوق شیوخی سەربە پارێزگای زیقار، تا ئێستە باس لە زیانی گیانی نەكراوە و زیانەكان زیاتر مادی بوون.

زیاتر گوتوویەتی، ئەو بارەگایەی چەكدارەكانی هێرشیان كردووەتە سەری، نووسینگەیەكی كەتیبەكانی سەید شوهەدا /لیوای 14/ی سەربە گرووپەكانی حەشدی شەعبی بووە. نووسینگەكە كەوتووەتە گەڕەكی حەی عەسكەری لە شارۆچكەكە.

ئێستە هێزەكانی تەناهی كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووە و لێكۆڵینەوەی رژد لە رووداوەكە دەكرێت. دووپتی كردەوە كە زیانی گیانی لە رووداوەكە نەبووە، بەڵام تەقینەوەكە زیانی زۆری مادی بە بارەگاكە گەیاندووە.

گرووپەكانی حەشدی شەعبی كە بەشێكی زۆریان وەك میلیشیا سەربە ئێرانن، بەردەوام لە نێوان خۆیاندا كێشەیان هەیە. ئەوان هێزێكن ئەوەندەی فەرمان لە ئێران وەردەگرن، پێوەست نابن بە فەرمانەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەزگا فەرمییەكانی حكوومەت.
 



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د