ڕه‌نج نه‌وزاد قوتابی دكتۆرا له پۆڵه‌ندا و شاره‌زا له بواری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه"دا، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری پێوه‌ست به گرنگیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و باس له پرسی ئه‌گه‌ره‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له عێراق.
ئایا ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی له به‌غدا كشانده‌وه، ئایا ئه‌مه‌ریكا بنكه و هێزه‌كانی باشووری عێراق ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر؟
پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، تا ئێسته زیاتر له بابه‌تێكی پڕوپاگه‌نده‌یی و په‌یام و مه‌سیجی سیاسی ده‌چێت، نه‌ك بابه‌تێكی رژد كه به‌منزیكانه ڕوو بدات. پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه هه‌یه له غه‌زه، له‌گه‌ڵ كۆتاهاتن یان یه‌كلابوونه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه، ده‌كرێت پرسی بابه‌تی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابخرێت. هه‌مان داواكاری و ده‌نگۆ هه‌بوو له دوای كوشتنی قاسم سلێمانییه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و بابه‌ته نه‌ما. عێراق و ئێران ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ناچار بكه‌ن به كشانه‌وه، ئه‌وا چه‌ندان كارتی به‌هێز له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكایه كه ده‌توانێت عێراق بخاته به‌رده‌م مه‌ترسی و قه‌یران، بۆ نموونه كارتی دۆلار و به‌كارهێنانی وه‌ك سزادانی عێراق یان پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و قه‌یرانی ته‌ناهی... ئه‌مانه ئه‌و كارت و بژارده هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌ی ناو ده‌ستی ئه‌مه‌ریكان كه عێراق و ئێران ناتوانن ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه. ئێرانیش نایه‌وێت عێراق بكه‌وێته دۆخێكی قه‌یراناوی له‌و شێوه‌یه، چونكه كاریگه‌ری خه‌راپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سوود و زیانی مانه‌وه‌ی له عێراق، ئه‌مه‌یان تا ئێسته له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و به ڕوونی باس نه‌كراوه، چونكه سه‌ره‌ڕای هێرشه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، زیانی مرۆیی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی نزیكه له سفر، هاوكات زیانه مادییه‌كانیش شایانی باس نین، بۆیه پێم وانییه ئێسته ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه بدات، چونكه مانه‌وه‌ی بنكه‌كانی نه بووه‌ته مایه‌ی زیانێكی گه‌وره بۆی، نه بووه‌ته مایه‌ی به‌رپابوونی شه‌ڕێكی رژد و ڕاسته‌قینه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌گه‌ر عێراق ڕژد بێت و سوپای ئه‌مه‌ریكا ناچار به كشانه‌وه بكات، ئه‌وا بۆ هه‌رێم سه‌خته بتوانێت دژی بڕیاره‌كه‌ی عێراق بوه‌ستێته‌وه و پێشوازی له هه‌موو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌تایبه‌تی كه ئێسته چه‌ند قه‌یرانێك به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه، بۆیه یان بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خۆیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه، یان له هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م به‌هێزتره.
مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌شێكه له ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تا ئه‌مڕۆش ئه‌م ناوچه‌یه گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا زیاتره به به‌راورد به ساڵانی پێشوو، بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌شێكه له‌و ستراتیجه. به‌تایبه‌ت هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چین و په‌لهاویشتنی ئێران، هه‌ردووكی وا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا بایه‌خی زیاتر به ناوچه‌كه بدات.
بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی تا چ ئاستێك پێوه‌ندیی به پێشێلكردنی سیستمی فیدراڵییه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن ''به‌غدای ناوه‌ندی نوێ''؟ (به‌غدای ناوه‌ندی نوێ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوخبه‌یه‌ی ئێسته‌ی شیعه‌كانه به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقه‌وه.)
ئه‌مه‌ریكا ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ناكات له پرسی ململانێی نێوان عێراق و هه‌رێم، چونكه ئێسته ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق پێوه‌ندییه‌كانی خراپ نییه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی غه‌زه نه‌بوایه، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق گه‌یشتبووه ئاستێكی زۆرباش و جێگیر، له یهكتێگهیشتنێكی دیار هه‌بوو له نێوانیاندا، عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگتره له هه‌رێم، كاتێك هه‌رێم گرنگتر ده‌بێت كه عێراق به ته‌واوی بچێته به‌ره‌ی دژه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش هێشتا گریمانه‌یه‌كی دووره. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مه‌ریكا تا ئاستێك ماندووه له ده‌ست په‌رته‌وازه‌یی كوردستان، له‌م كاته‌دا ئاماده نییه ده‌ستێوه‌ردانێك بكات له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و عێراق نیگه‌ران بكات.
تا چ ئاستێك دۆخی ئێسته و شه‌ڕی نێوان گرووپه شیعی و ڕۆژئاواییه‌كان له ناوچه‌كه، وه‌ك هێرشی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، سوود به پێگه و گرنگی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ك و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌یه‌نێت له ڕۆژئاوا؟
پێم وایه تا ئاستێكی زۆر كه‌م، پێگه و هێزی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پشت به بنكه سه‌ربازییه‌كانی ده‌به‌ستێت له قه‌ته‌ر و به‌حرێن و كوێت و توركیا، نه‌ك به‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان، له ڕووی سیاسییه‌وه، هێزی ئه‌مه‌ریكا پشت به هاوپه‌یمانه گرنگه‌كانی ده‌به‌ستێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك سعوودیه و ئیمارات و قه‌ته‌ر و توركیا و ئیسرائیل.
له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی مقاوه‌مه به سه‌ركردایه‌تی ئێران، كورد شتێكی وای نییه پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكای بكات، به‌ڵكو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ درا، ده‌توانن ڕۆڵی كاریگه‌ر و گه‌وره ببینن. هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه (سه‌رۆك بارزانی كه له چاوپێكه‌وتنی ئه‌مدواییه‌دا باسی له‌وه كرد ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ستراتیجین)، هه‌رێم توانای نییه له‌و هاوكێشانه‌دا یارییه‌كی باش بكات. رۆژئاوای كوردستان به ڕۆڵێكی سنووردار و كه‌م كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌و هاوكێشانه‌دا، ئه‌ویش ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سووریا ده‌توانن ڕۆڵ ببینن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (كیبهركێی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران له سووریا).
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی کورد لە جەنگدا دەستکەوتی گەورەی دەبێت
كورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سوود له‌و بارودۆخه ببینێت، پێویسته تا ئاستێك به‌هێز بێت، نه‌ك لاواز و په‌رته‌وازه. به‌ڵام به گشتی مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كورد زۆربه‌ی كات له كاتی جه‌نگ و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا ده‌گات به ده‌ستكه‌وتی گه‌وره. ئه‌م جه‌نگه‌ی غه‌زه و لێكه‌وته‌كانی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران تێوه بگلێت به جه‌نگه‌كه‌وه، یان ببێته مایه‌ی لاوازبوونی به‌ره‌ی ئێران، ده‌كرێت سوودی بۆ كورد هه‌بێت. لاوازبوونی هه‌ژموونی ئێران یان توركیا، هه‌میشه سوودی بۆ كورد ده‌بێت.
ئایا به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كورد ده‌بێته تاكه بژارده‌ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت بۆ واشنتن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ناچار بكرێت به بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بكشێته‌وه، ئه‌وا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌كرێت هه‌رێم وه‌ك كارتێك دژ به عێراق و هه‌ژموونی ئێران له عێراق به‌كار بهێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارته به‌هێز بێت، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی رژد بدات بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی (یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به نموونه). به‌ڵام وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژ‌م پێی دا، هێشتا ئه‌و گریمانه‌یه ڕوون و واقیعی نییه، چونكه ئه‌گه‌ری ناچاركردنی ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه، ئه‌گه‌رێكی لاوازه.
ئایا ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه له‌وه‌ی كه عێراقێكی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز دروست بكات؟ شكستی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌بێته هۆی گرنگی پێدانی زیاتری ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان؟
تا ئاستێك كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له‌وه‌ی ئه‌و عێراقه دروست بكات كه له 2003 ده‌یویست. ئێسته عێراق تا ئاستێكی زۆر له ژێر هه‌ژموونی ئێراندایه. ئه‌م هه‌ژموونه ده‌كرێت زیانی زیاتر به ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت ئێران ده‌توانێت ڕۆڵ ببینێت له‌وه‌ی عێراق بكاته به‌ره‌ی چین كه ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر ئاستی دنیا. بێ هیوابوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، یان دروستبوونی ململانێ له نێوانیان، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له قازانجی هه‌رێم ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێم ئاماده بێت و پلانی هه‌بێت كه سوود له‌و دۆخه ببینێت.
ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی و تێچوونه كه له‌به‌ر ئه‌م عێراقه كردی، به ئاسانی هه‌مووی بداته ئێران و بكشێته‌وه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئه‌و كارته‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه له‌و جۆره سیناریۆ و ئه‌گه‌رانه ده‌توانرێت به‌كار بێت وه‌ك كارتی فشار یان ده‌رفه‌تێك بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له‌به‌رئه‌مه‌شه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێ هه‌ڵوێسته له‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی عێراق بۆ لاوازكردنی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری له چوارچێوه‌ی عێراقدا.