به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رای گه‌یاند، ناردنی مریشك بۆ شاره‌كانی عێراق راده‌گرن تا نرخی مریشك له ناوخۆی هه‌رێم زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئادار، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، نرخی مریشك له ناوخۆی هه‌رێم له به‌رزبوونه‌وه‌یه و ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌یه.
باسی له‌وه‌كرد، ئێسته رێگا به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مریشكی ناوخۆ بۆ شاره‌كانی عێراق نادرێت به شێوه‌ی ئازادانه، به‌ڵكو بڕێكی زۆر كه‌م ده‌ڕوات، مادام نرخه‌كه به‌رزه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مریشك بۆ شاره‌كانی عێراق به ته‌واوی راده‌گرین تا نرخه‌كه زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، خاوه‌ن كێڵگه‌كان بۆیان دیاریكراوه و ناتوانن له‌و بڕه زیاتر، مریشكی ناوخۆ ره‌وانه‌ی خوارووى شاره‌كانی عێراق بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌رهه‌م عه‌لیی مریشكفرۆش، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له بازاڕ نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له نێوان چوار هه‌زار و 150 دینار بۆ چوار هه‌زار و 200 دینار بوو، به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو 500 دینار گران بووه.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، پێده‌چێ خواست له‌سه‌ر مریشك زیادی كردبێت ئه‌وه‌یش هۆكاره بۆگران بوونی نرخه‌كه‌ی، به‌ڵام راگرتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌شكێنێ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی