هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكا له سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك له تێكساس، ئێواره‌ی دوێنێ تێكشكا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، كه‌سێكی تریش برینداره.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌لیكۆپته‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه سه‌ربازییه و ئێواره‌ی دوێننێ له سوونری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، تێكشكاوه و دوو سه‌ربازی پاسه‌وانی نیشتمانی و سه‌ربازێكی تریش كه سه‌ربه پاسه‌وانی سنووره، به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، هاوكات سه‌ربازێكی تریش كه له‌ناو ههلیكۆپتهرهكهدا بووه، زۆر به سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی تیمی كاری هاوبه‌شی باكور بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له جۆری "ی‌و ئیچ- 72 لاكۆتا" بووه، به ئه‌ركێكی تایبه‌ت به ئاسایشی سنوور له‌و ناوچه‌یه بووه، له نزیكی شاری ریۆ گراندی تێكشكاوه.
ئاماژه دراوه كه رووداوه‌كه دروست له دۆڵی ریۆ گراندی له ویلایه‌تی تێكساس بووه، تا ئێسته نازانرێ هۆكاری تێكشكانهكه چی بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئێلوی فێرا كه گه‌وره‌ترین به‌رپرسی كه‌رتی ستاره و گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌ناو ههلیكۆپتهرهكهدا بوون، له سێ پیاو و ژنێك پێكهاتوون. بێ ئه‌وه‌ی ناوی كوژراوه‌كان ئاشكرا بكات، ته‌نیا گوتوویه‌تی، سێ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و كه‌سی چواره‌مین به سه‌ختی بریندار بووه.