خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جنێڤ درایه‌ فیلمێك كه‌ كوڕه‌ كوردێك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كییه‌ تێیدا

:: PM:01:00:18/03/2024 ‌
له‌ 22مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له‌ جنێڤ و له‌ كۆڕبه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سویسرا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جنێڤ بۆ فیلم درا به‌ فیلمی ''ناوم بنێ لاوه‌ند'' كه‌ كوڕه‌ كوردێكی كه‌ڕوڵاڵ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ فیلمه‌كه‌دا، فیلمه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێدوارد لۆڤلێسه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌. 

لاوه‌ند له‌ فیلمه‌كه‌دا كوڕێكه‌ كه‌ڕوڵاڵییه‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ شوناسه‌ كوردییه‌كه‌یه‌وه‌، نه‌ك به‌ ته‌ندروستیی تاكه‌كه‌سی خۆیه‌وه‌، دوای جێهێشتنی كوردستان له‌لایه‌ن كوڕه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌كه‌ و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌، لاوه‌ند له‌ به‌ریتانیا ده‌گیرسێته‌وه‌. 

به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا فیلمی ''ژیان له‌ دوای جینۆساید'' په‌خش كرا كه‌ تێیدا چیرۆكی حه‌وت ساڵ پاش جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان باس ده‌كرێت، كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كریستیان و ئێزیدییه‌كانی ناوچه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری، دووچاری سته‌می نامرۆڤانه‌ی داعش بوونه‌وه‌. 

ده‌سته‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی فیلمی ''ناوم بنێ لاوه‌ند'' ده‌كه‌ن له‌ ڕووی چیرۆك و كاری ده‌نگی و ته‌نانه‌ت وێنه‌گرتنیشه‌وه‌.


وشە - ئارا هێمن