چه‌ند جارێك دانوستانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به ناوه‌نگیریی وڵاتان كراوه و به‌مدواییه له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوه‌ندگیر، دیسان هه‌وڵی دانوستان ده‌ستی پێ كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یش شكستی هێنا. هه‌ردوو لایه‌نی دژ، یه‌كتر به شكستهێنانی دانوستانه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جارێكی تریش دانوستان بۆ ئاگربه‌ست و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی نیێوان ئیسرائیل و حه‌ماس شكستی هێنا. ئیسرائیل له میدیاكانی خۆی رای گه‌یاندووه، دانوستان جارێكی تریش شكستی هێنا و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیشی حه‌ماس خۆیه‌تی، حه‌ماسیش پێچه‌وانه‌كه‌ی باس ده‌كات.
میدیاكانی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكیان ده‌ڵێن، ئیسرائیل له دانوستانه‌كه‌دا هه‌وڵی زۆری داوه سه‌ر بگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌ی خۆیشی فه‌رامۆش كرد كه ده‌بێ چاوی به‌ناوی سه‌ربازه ژنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێت كه له‌لای حه‌ماس دیلن، ته‌نانه‌ت داوامان كردووه به‌رانبه‌ر به هه‌ر دیلێكی ژن، ئاماده‌ین حه‌وت دیلی فه‌له‌ستینی ئازاد بكه‌ین كه حوكمی تاهه‌تاییان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سوور بوون له داوا ناڕه‌واكانیان.
پێده‌چێ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانوسستان ده‌یكرده سه‌ر ئیسرائیل، شكستی هێنا و بۆ ئیسرائیلیش ئێسته بایه‌خێكی نه‌ماوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی به‌ناوی "سامی ئه‌بو زه‌هری" رای گه‌یاندووه، كاتێك دانوستان شكستی هێنا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئیسرائیل خۆیه‌تی و نایه‌وێ خاڵه‌كانی دانوستانه‌كه جێبه‌جێ بكات، به جۆرێك ئه‌و رازی نییه له كاتی ئاگربه‌ستدا هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت، سوپاكه‌ی له غه‌زه ناكێشێته‌وه، رێ به ئاواره‌كان نادات بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان له باكوری غه‌زه.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 31 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.