سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ فڕٍه‌نسا زۆر گرنگ بوو، بڕیاره له مانگی پێنج كۆنفرانسێكی ئابووری به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان له فڕه‌نسا ئه‌نجام بدرێت.
د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌ك شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ فڕه‌نسا، چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی سیاسی و ئابووریمان ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌وه‌ی پێوه‌سته بۆ وه‌به‌رهێنان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی "مدێف" به‌رنامه‌یه‌كمان داناوه كه سه‌رپه‌رشتیاری پیشه‌سازیی فڕه‌نسایه و له 21ی ئایار، له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كۆنفرانسێكی ئابووری تایبه‌ت به ھه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت.
د. محه‌مه‌د شوكری گوتی، چه‌ندان پێشنیار هه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی فڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، له بواری ئاو و كشتوكاڵ و پڕۆژه‌ی وزه‌ی خۆر و بابه‌تی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار، ئه‌وانه ھه‌مووی باس ده‌كرێت له كۆنفرانسی مانگی پێنج و ھه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتوو بێت .
"ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئێمه كردوومانه، ئه‌نجامی باشی ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌یش سه‌ردانی رۆما ده‌كه‌ین، له‌وێش دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی و ئابووریمان ده‌بێت و به‌گشتی تا ئێسته كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی فڕه‌نسی له ڕووی سیاسی و ئابووری زۆر باشن"، د. محه‌مه‌د شوكری وای گوت.
وشه/ بڵند ئیبراھیم