واشنتن به فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رانبه‌ر به پڕۆژه‌ی راكێشانی هێڵی گازی ئێران به‌ره‌و پاكستان ده‌ربڕی، هۆشداریی دایه ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بنێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ سزای قورسی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وڕوو ده‌بێت.
پڕۆژه‌ی راكێشانی هێڵی گاز له ئێرانه‌وه به‌ره‌و پاكستان بۆ دابینكردنی وزه‌ی ئه‌و وڵاته و درێژكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه به‌ره‌و وڵاتانی تر، له‌مێژه رێككه‌وتنی له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، پاكستان ده‌ستی به‌ستراوه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات.
موسه‌دیق مالیك وه‌زیری نه‌وتی پاكستان رای گه‌یاند، ئیسلام‌ئاباد بڕیاری داوه داوا له ئه‌مه‌ریكا بكات سزاكانی پێوه‌ندیدار به راكێشانی هێڵی گاز له ئێران جێبه‌جێ نه‌كات و لێخۆشبوو‌ن بۆ پاكستان ده‌ربكات.
به‌ڵام متیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، به پاكستانیان گوتووه واز له‌و پڕۆژه‌یه بێنێت.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، ئه‌و پێداگریی كردووه كه هه‌ر جۆره بازرگانیكردنێك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئه‌وا سزای توندی ئه‌مه‌ریكای به‌دواوه ده‌بێت.
پاكستان گوتبووی بۆ راكێشانی هێڵه‌كه له خاكی خۆی، هیچ پێویستییه‌كی به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا نییه
له 21ی ئادار، پاكستان گوتبووی بۆ راكێشانی هێڵه‌كه له خاكی خۆی، هیچ پێویستییه‌كی به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا نییه و پێشتریش پاكستان گرنگیی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له پێناو دابینكردی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی به ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندووه.
به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون، ئێران خوازیاره ده‌رگایه‌كی تر بۆ ده‌سخستنی پاره و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه و بازاڕی پاكستانیش به ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ ئێران داده‌نرێت.
پاكستان ساڵانه له قه‌یرانی وزه‌دایه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و وڵاته، پێنج ملیار دۆلار له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌رز وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێله گازه رابكێشرێت، به‌شێكی به‌رچاو له كێشه‌كانی پاكستان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
رێككه‌وتنی راكێشانی هێڵی گاز له ساڵی 2009 به‌سترا و بڕیار بوو له 2015ه‌وه له دیوی پاكستان جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه پاكستان نه‌یتوانیوه ده‌ست بۆ پڕۆژه‌كه به‌رێت.