یه‌كێك له پرسیاره زانستییه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌بووه، ئایا ده‌كرێ له‌سه‌ر مانگ گیا یان هه‌ر جۆره رووه‌كێك بچێنرێت؟ بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ناسا ده‌خوازێت له‌سه‌ر مانگ تاقیكردنه‌وه بكات.
پڕۆژه و كه‌شتیی ئاسمانیی ئارتمیس 3، بڕیاره له ساڵی 2026 سه‌ردانی مانگ بكات و یه‌كێك له ئامانجه‌كان له ناردنی ئه‌و كه‌شتییه ئه‌وه‌یه، به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ن ئایا ده‌كرێ له مانگ رووه‌ك و گیا بچێنرێت یان نا، ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا ئاماده‌كاری ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی ژیان مرۆڤ بۆ مانگ بگوازرێته‌وه.
یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی ناسا ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه له بوومه‌له‌رزه‌كانی مانگ بكات و بزانێت له مانگ ئاو هه‌یه یان نا.
ناسا ئامانجیه‌تی دوای نیو سه‌ده له ساڵی 2026 بتوانێ جارێكی تر مرۆڤ بگه‌یه‌نێته سه‌ر مانگ.
یه‌كه‌م چالاكیی ئارتمیس له ساڵی 2022دا بێ سه‌رنشین ئه‌نجام درا و لێكۆڵینه‌وه له‌وه كراوه ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ ئه‌و گه‌شته پێویستین چین.
دووه‌م هه‌نگاوی ناسا له ساڵی 2025 ده‌نرێت
دووه‌م هه‌نگاوی ناسا له ساڵی 2025 ده‌نرێت و ناسا ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێك زانا به‌ڕێ بكات كه به‌ده‌وری مانگدا بسووڕێنه‌وه و پاشان بتوانن بۆ زه‌وی بگه‌ڕێنه‌وه.
بەگوێرەی
بی بی سی، سێیه‌م هه‌نگاوی ناسا له ساڵی 2026 ده‌بێت كه ئه‌وه تاقی ده‌كرێته‌وه وه‌ك چۆن مرۆڤ له بۆشایی ئاسمان هه‌یه چاودێری زه‌وی ده‌كات، له ئاسمانی مانگیش هه‌بێت و لێی بمێنێته‌وه و جاروبار بچێته مانگ و هه‌موو كاتێك بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه زه‌وی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له پرسی ژیان له مانگ ده‌كۆڵرێته‌وه و ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه، ژینگه‌ی ئه‌وه فه‌راهه‌م بكه‌ن كه له داهاتوودا مرۆڤ بتوانێ له‌سه‌ر مانگ بژیت.