كراسی پێغەمبەر هەرای ناوەتەوە

:: PM:08:19:01/04/2024 ‌

هەموو ساڵێ لە مانگی ڕەمەزاندا، بە بڵاوكردنەوەی وێنەی شمەك یان كەرەستەی پێغەمبەری ئیسلام، سۆشیاڵ میدیا پڕ دەبێت، ئەمساڵیش وێنەی بەرگێك بڵاو كراوەتەوە كە گوایە هی پێغەمبەرە.

لە وێنەكەدا جلێكی درێژی ئاودامانی قاوەیی دەردەكەوێت كە لەوە دەچێت لە مۆزەخانە بێت و بەناوی كراسی پێغەمبەری ئیسلام تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی تەنیوە.

پاش لێكۆڵینەوەی چەند دەزگەیەكی میدیایی عەرەبی دەركەوتووە، وێنەكە هیچ پێوەندییەكی بە پێغەمبەری ئیسلامەوە نییە، بەڵكوو كراسی كابرایەكی میسریی كۆنە، لە مۆزەخانەیەكی ئیتاڵیادا لە شاری تۆرینۆ دانراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە مۆزەخانەكەدا لەژێر ئەو كراسە دانراوە نووسراوە، ئەمە بەرگی پیاوێكی میسرییە كە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر