گرووپێكی موزیكی كوردی دوو ناوەندی بەناوبانگی موزیكی ڕووسیایان سەرسام كرد

:: AM:11:45:02/04/2024 ‌
گرووپی موزیكی "با"ی دهۆك لە یارەسڵاڤڵی ڕووسیا كۆنسێرتێكی گۆرانییان بەڕێوە برد، كۆنسێرتەكە بەهاوكاری و هاوئاهەنگیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كولتووری ڕووسیا رێكخرابوو.

لە كۆنسێرتەكەدا ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و هونەریی رووسیا و هاووڵاتییانی شارەكە ئامادە بوون، ئامادەبووانی ناو هۆڵەكە سەرسام بوون بە هونەر و گۆرانیی كوردی.

لەو كۆنسێرتەدا هەریەك لە جێگری پارێزگاری یارەسڵاڤل و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی یارەسڵاڤل و میشە، خەڵاتیان ئەندامی شارەوانیی یارەسڵاڤل لە كۆنسێرتەكەدا بەشدار بوون بەخشی، دەستخۆشیی خۆیان ئاراستەی گرووپەكە كرد بۆ رێكخستنی ئەو ئێوارە هونەرییە، كە یارەسڵاڤڵیان ئاوێزان بە گۆرانی و موزیكی كوردی كرد.

ئەو كارە هونەرییە كوردییە لە ڕووسیا لەناو دوو لە دێرینترین ناوەندە موزیكییە هونەرییەكانی ئەو وڵاتە كرا كە بریتین لە كۆنسێرڤاتۆریای چایكۆڤسكی و فیڵاڕمۆنیای یارۆسڵاڤڵ .

دوای كۆنسێرتەكە، كاربەدەستانی ئەم ناوەندە زانستییە موزیكییانە، ئومێدی بەیەكەوە كاركردنی زیاتریان لەگەڵ كورد و كوردستان دووپات كردەوە، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیا كرد. 






وشە - سۆران عەزیز