به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كات له‌سه‌ر مانگ خێراتر ده‌ڕوات وه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی، ناسا بڕیاری داوه سیستمێكی كاتژمێر دروست بكات تایبه‌ت به پێوانه‌ی كات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه.
ئه‌مڕۆ سێی نیسان ئاژانسی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' ئاشكرای كرد، ناسا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتنی كردووه له‌باره‌ی دروستكردنی كاتژمێرێكی تایبه‌ت بۆ سه‌ر مانگ، ئاژانسه جیاجیاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته گه‌ڕ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێوه‌ندییان به ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی تری دنیاوه كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كاتژمێره‌كه ئه‌تۆمی ده‌بێت، چونكه ئه‌تۆم پێوانه‌ی خێراتره و كاتیش له‌سه‌ر مانگ خێراتر دێت و ده‌چێت، ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌وه كردووه سیستمی ته‌كنه‌لۆجی پێشكه‌وتوو له كاتژمێره‌كه‌دا جێگیر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی وه‌رزه‌كان له‌سه‌ر مانگ، ترسی ئه‌وه نییه كاتی زستان و هاوین هه‌بێت.
ناسا پلانی وایه تا كۆتایی ساڵ 2026، ڕێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و كاتژمێره و سیستمه‌كه‌ی به‌كۆتا بهێنێت، چونكه له هه‌مان ساڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته‌وه سه‌ر به‌شی جه‌مسه‌ری باشووری مانگ.