ئەحمەد محەمەد چەند كۆڕێكی شیعری لە ئەوروپا ڕێك دەخات

:: AM:09:14:06/04/2024 ‌
بڕیارە 20ی نیسان، ئەحمەد محەمەدی شاعیر لە شارەكانی ئەڵمانیا چەند كۆڕێكی شیعری رێكبخات، یەكەم كۆڕیشی لە  شوتوتگارت دەبێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ "وشە" شاعیری دیاری كورد ئەحمەد محەمەد ڕای گەیاند، كۆڕەكان لەلایەن كۆمەڵەی كوردیی شتوگارت، ناوەندی كولتووریی كورد و ئەڵمان لە نۆرنبێرگ و گرووپی كابارێتی كورد لە بەرلینەوە ساز دەكرێن، "كۆڕەكان بە پاڵپشتی حكوومەتی ئەڵمانیا و كوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچن".
 
ئەحمەد محەمەد شیعری لیریكی دەنووسێت و چەندان گۆرانیبێژی بەناوبانگی كوردستان شیعرەكانیان كردووەتە گۆرانی، خۆی لە ئەوروپا دەژی و خەڵكی سلێمانییە. چەندان شیعریشی لەلایەن هونەرمەندانی عەرەب و فارسەوە كراون بە گۆرانی.
 



وشە - سۆران عەزیز