پسپۆڕێكی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به گرنگی ده‌زانێت هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان به‌رده‌وام و به‌هێز بێت و پێی وایه، به‌رهه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا كه به‌غدا هاته ژێر بار و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نارد.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق پسپۆڕی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا بێگومان له ڕوانگه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه، چونكه له ڕابردوودا ئه‌و پێوه‌ندییانه هه‌میشه پشتیوان و گره‌نتی بوون بۆ كورد له‌م ناوچه‌یه‌دا.
ئه‌و روونی كرده‌وه له 30 ساڵی ڕابردوودا، له ڕاپه‌ڕینه‌وه تا هێرشه‌كانی داعش و هێرشه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی نزیك له ئێران، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پشتیوانی كورد بوون، راسته زۆرجار كورد ئه‌و جۆره پشتیوانییانه به‌دڵخۆشكه‌ر نازانێت و زۆرجاریش ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی، به‌ڵام ئه‌مه پێوه‌ندیی به‌و كێبڕكێی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه هه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆرجار ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه له كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر له ناوچه‌كه گرنگتر و له پێشینه‌تر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه دۆسته‌كانی كورد ئه‌گه‌ر به‌شێكی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بێت، بێگومان به‌شێكی بۆ پاراستی كورد و ئه‌و ئه‌زموونه‌یه كه هه‌رێمی كوردستانه له عێراق.
جووڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌دیار كه‌وتن
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مدار بوو، به‌و ئاماژانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌چڕوپڕیی زۆر دیداری ئاست بڵند هه‌بوون و دواتر جووڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌دیار كه‌وتن و جووڵه‌یه‌كی سیاسیی هاته ئاراوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی كورد له عێراق ده‌یانویست دژی هه‌رێم ئه‌نجامی بده‌ن، كه‌واته كۆی پێوه‌ندی و جووڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌و كارته سیاسییانه‌ی به‌كار هێنران له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، هه‌موو پێكه‌وه هێرشه‌كانی سه‌ر كوردیان وه‌ستاند و توانیان عێراق و نه‌یارانی كورد ناچار بكه‌ن به‌ده‌م خواست و داواكانی كورده‌وه بێن و شایسته و مافه‌كانی كورد بنێرن و له‌و سته‌م و نادادیی و برسیكردنی هازوڵاتییان ده‌ست هه‌ڵبگرن.
جێی باسه دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ئه‌و وڵاته، دواجار به‌غدا ناچار بوو بێته ژێرباری داوا و خواسته‌كانی كورد و شایسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی بكات و چیتر سته‌میان لێ نه‌كات، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌موو به‌هه‌وڵی مه‌سروور بارزانی گه‌یشته ئه‌م قۆناغه و هه‌موو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كرا.
سلێمانی\ ئاسان محه‌مه‌د