به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ''ئه‌كسیۆس'' ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت به‌هۆی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ 16ی نیسان پێگه‌ی ''ئه‌كسیۆس'' بڵاوی كرده‌وه، جانێت یێڵن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان ئاماده‌ن سزای زیاتر به‌سه‌ر ڕژێمی ئیسلامی ئێران‌دا بسه‌پێنن، یێڵن گوتوویه‌تی، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران ده‌ریخست پێویسته ئه‌مه‌ریكا و هاوپایمانان توانا داراییه‌كانیان به‌كار بهێنین بۆ ڕاگرتنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران، ئه‌م گوتانه دوای ئه‌وه دێت ئێران توانی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆیدا له ڕێی مووشه‌ك و درۆنه‌وه، هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
داوا دەکرێت سوپای پاسداران وەک تیرۆرست بناسێندرێت
به‌مدواییه ئیسرائیل بانگهێشتی هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه سزای سه‌ختتر به‌سه‌ر ڕژێمی ئیسلامی‌دا بسه‌پێنن، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل كۆ ده‌بێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئیسرائیل كاتز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، دووپاتی له ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئیسرائیل كرده‌وه بۆ سه‌ر ئێران و باسی له‌وه‌ش كرد، له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیان سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك تیرۆریست بناسێنن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌منزیكانه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن.