پێگەی ''AFP'' بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لبنان، فەرماندەیەکی حزبوڵای لبنان کوژراوە، ئەمەیش دوای هێرشی حزبوڵا بۆ سەر باکوری ئیسرائیل.
ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2024 پێگەی ''
AFP'' ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل کە لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجام درا، فەرماندەیەکی حزبوڵای لبنان کە سەرۆکایەتیی میلیشیاکەی دەکرد لە ناوچەی ''ناقورا'' لە باشووری لبنان کوژرا.
به‌مدواییه شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هه‌ردوولا زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێیدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووریی كشتوكاڵی ئیسرائیل.