وێنه‌یه‌كی چه‌رچڵ ده‌خرێته‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌

:: AM:11:45:17/04/2024 ‌
وێنه‌یه‌كی وینستۆن چه‌رچڵ له‌لای كێلی گۆڕه‌كه‌ی داده‌نرێت و ده‌خرێته‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌، نرخی ئێسته‌ی له‌ نێوان 500 بۆ 800 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی دیاری كراوه‌. 

وێنه‌كه‌ی چه‌رچڵ له‌لایه‌ن گراهام سازه‌رلاند وه‌ێنه‌كێشی به‌ناوبانگی به‌ریتانییه‌وه‌ كێشراوه‌ و زۆرینه‌ی وێنه‌كه‌ ڕه‌ش ده‌نوێنێت، وێنه‌كه‌ به‌ بۆنه‌ی 80یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی چه‌رچڵه‌وه‌ كێشراوه‌، گرنگیی ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ پێشتر وێنه‌یه‌كی هاوشێوه‌ بۆ چه‌رچڵ كێشراوه‌ و سیاسه‌توانه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ وێنه‌كه‌ی ناو ناوه‌، ''نموونه‌یه‌كی پرشنگداری هونه‌ری مۆدێرن''. 

وێنه‌كه‌ له‌ كاتێكدا كێشراوه‌ چه‌رچڵ بیر ده‌كاته‌وه‌، بڕیاره‌ وێنه‌كه‌ گه‌شتی چه‌ند وڵاتێك بكات و له‌ له‌نده‌ن و نیویۆرك ده‌خرێته‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌. 

چه‌رچڵ یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌ریتانیا بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ جه‌نگی جیهانیدا گێڕای، چونكه‌ وتاره‌ حه‌ماسییه‌كانی و زیره‌كیی له‌ سیاسه‌تدا و كه‌سایه‌تیی به‌هێزی، بووه‌ هۆی هاندانی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا بۆ به‌رگریكردن و به‌گژداچوونه‌وه‌ی نازییه‌كان. 


وشە - ئارا هێمن