لە بنەسڵاوە مێرمنداڵێک خنكا

:: PM:07:29:19/04/2024 ‌

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێكی نزیك هەولێر، مێرمنداڵێك خنكا و پاش گەڕان تەرمەكەی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی نیسان، بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاوی كردەوە، سەعات چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوی خنكان لە گوندی چەرمگە ئاگەدار كراونەتەوە كە مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان بووە بە ناوی "محەمەد سەردار ئیدریس و دانیشتووی شارەدێی بنەسڵاوە بووە لە هەولێر.

ئەوەشی گوت، پاش گەیشتنی تیمەكانی ژێرئاوی قەزای خەبات، توانرا تەرمەكە بدۆزرێتەوە و دەری بهێنن.

هەموو ساڵێك لە بەهاردا بەهۆی گەشت و سەیرانەوە، ڕووداوی جۆراوجۆری خنكان دروست دەبن، وێڕای هۆشیاری و ئاگەداركردنەوەی بەرگریی شارستانی و بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی.


وشە - عەبدوڵا عومەر