سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە "وشە" دەكات

:: PM:02:57:22/04/2024 ‌
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەریی كوردی، پیرۆزبایی لە دەزگای رۆژنامەوانی "وشە" دەكات.

لە پیرۆزباییەكەدا هاتووە، دەزگای رۆژنامەوانی "وشە" بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ‌ دەكەین، بەچاوی ڕێزەوە لە ئەركی پیشەییتان دەڕوانین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

"وشە" دەزگایەكی رۆژنامەوانیی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوە كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری بە هاووڵاتییانی كوردستان.

لە 22ی نیسانی ساڵی 1898 بۆ یەكەمجار ڕۆژنامەیەكی كوردی بە ناوی (كوردستان) لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاو كرایەوە، هەر لەبەرئەوەشە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ڕۆژی 22ی نیسان بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی دیاری كرا.

www.wishe.net ماڵپەڕی هەواڵیی دەزگاكەیە و بەردەوام نوێ دەكرێتەوە و هەوڵ دەدات بە سوودوەرگرتن لە توانای پەیامنێر و رۆژنامەنووسەكانی، بە باشترین شێوە و پیشەییانە زانیارییەكان بگەیەنێت بە خوێنەر.




وشە - رامیار جەواد