بۆچی ژن زۆر حەزیان لە شیرینییە؟

:: PM:07:24:22/04/2024 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، گۆشەگیریی كۆمەڵایەتی كاریگەری لەسەر كارلێكی مێشك لەگەڵ خواردندا دەكات و دەبێتە هۆی حەزێكی زۆر بۆ شیرینی.

ئەوانەی لە گۆشەگیریدان و حەز دەكەن بەردەوام لە ماڵەوە و بە تایبەت لە ژوورەكانی خۆیاندا بن، توێژەرانی كیمیاناس لەگەڵ زۆربوونی كێش، هەڵەشەیی و دابەزینی ئاستی هۆشیاری بەستوویانەتەوە. "ئەربانا گۆبتا" بەڕێوەبەری سەنتەری "جەی ئۆپنهایمەر" بۆ بایلۆجیای دەمار لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت، ئەگەرچی ئاشكرایە لای هەموو كەس كە قەڵەوی پێوەندی بە دڵەڕاوكێ و خەمۆكییەوە هەیە و زۆرخۆری بەشێكە لە خۆڕزگاركردن لەو دۆخە دەروونییە، بەڵام من هەوڵم داوە لە ڕووی مێشكەوە شیكردنەوە بۆ ئەو دۆخە بكەم.

ئەو پزیشكە كە سەرپەرشتیاری توێژینەوەكەیە و لە گۆڤاری "JAMA Network Open" بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای دەكات، ئەوانەی لە گۆشەگیریدان و تووشی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ بوون، نەریتەكانیان بۆ خۆراك زۆر ناڕێكە، لەوانە زۆر خواردنی شیرینی و چەوری كە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی قەڵەوی.

گۆبتا دەڵێ، ئەو حەزەی مرۆڤێكی ئاسایی بۆ پێوەندیی كۆمەڵایەتی هەیەتی، ئەو جۆرە مرۆڤە گۆشەگیرانە بۆ خواردن هەیانە و دەیانەوێت لە ڕێی زۆرخۆرییەوە بۆشاییەكانیان پڕ بكەنەوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر