بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر رای گەیاند، توندترین سزای ئەو كەسانە دەدەین كە كاری نوشتە و جادوو و فێڵكردن لە هاووڵاتییان دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بە "وشە"ی راگەیاند، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنوێنییەكانی ژمارە یەكی ساڵی 2023ی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەبارەی (دیاردەی سیحر و جادوو و نوشتە و گیادەرمان جن دەركردن ھتد... ھەموو شێوازەكانی . سەرجەم مامۆستایانی ئاینی و كارمەندانمان ئاگادار دەكەینەوە، لە سنووری خۆتان ھەستتان كرد بابەتی لەم شێوەیە ھەیە و ئەنجام دەدرێن، بەزووترین كات ئەوقافی ھەولێر ئاگادار بكەنەوە.
زیاتر گوتی، ئەو ئاگاداركردنەوەیە بۆ ئەوەیە تا ڕێكاری یاسایی بەرانبەر ھەموو سەرپێچیكاران بگرینەبەر و توندترین سزا بدرێن.
باسی لەوەش كرد، ئەو كەسانە كارمەندن بن یان ھاووڵاتیی ئاسایی، سزای قورس دەدرێن.