نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی نیو سه‌ده تێپه‌ڕین به‌سه‌ر بۆردمانكردنی قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاتی عێراق، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ یادی خه‌مگینی 50 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ده‌یان قوتابی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی سڤیلی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ینه‌وه، كه 24ی نیسانی 1974 بوونه قوربانیی تاوانێكی تری ڕژێمی ئه‌وسای عێراق. دروود بۆ گیانی پاكیان ده‌نێرین، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه و یادیان به خێر.
گوڕوتینی زیاتری به گیان و ئیراده‌ی به‌ره‌نگاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆری دا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه شه‌هیدكردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ و خه‌ڵكی سڤیلی قه‌ڵادزێ له بۆردمانێكی ترسنۆكی ئاسمانی‌دا، گوڕوتینی زیاتری به گیان و ئیراده‌ی به‌ره‌نگاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆری دا و گه‌لی كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانی، درێژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشان دا.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌م تاوانه و قوربانیانی ئه‌و ڕۆژه‌ی زانكۆی سلێمانی له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ناوچه‌كه، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی خوێنین و به‌ئازاری گه‌لی كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ی لێ وه‌رگرین و به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ییمان، بۆ هه‌میشه ڕێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بگرین و به ئومێده‌وه بۆ كار بۆ داهاتوویه‌كی باشتر بكه‌ین.