بەهۆی نزیکبوونەوەی سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری بە خەڵک دەدرێت

:: PM:01:03:24/04/2024 ‌
بەهۆی نزیکبوونەوەی سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان، هۆشداری بە دانیشتووانی دەوروبەری رووباری دیالە و دەریاچەی حەمرین دەدرێت کە ناوچەکە چۆڵ بکەن بەهۆی بەردانەوەی ئاو و زیادبوونی رێژەی ئاو.

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ سەرچاوەیەکی حکوومی بە ئاژانسێکی هەواڵیی عێراقی راگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاستی ئاوی دەربەندیخان بەرزتر ببێتەوە و سەر رێژ بێت و بەهۆیەوە رێژەی بەردانەوەی ئاویش زیاد دەکات و لە ئەگەری زیاتر بەردانەوەی ئاویش، یەکێک لەو سەرچاوانەی کە ئاوەکەی بەڕێژەیەکی زۆر زیاد دەکات، هەر یەک لە رووباری دیالە و دەریاچەی حەمرینن.
دوو رۆژ لە مەوبەر و لە ٢٢ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی دیالە لە هۆشدارییەکدا کە ئاڕاستەی (قائیمقامیەتی شارەدێی بەعقووبە)ی کردووە، هاتووە: ئاگەداری دانیشتووانی سنووری رووباری دیالە بکەن کە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن بەهۆی بەردانەوەی زیاتری ئاو.

ئەم هۆشداریەی سەرچاوە ئاویەکانی دیالە لە کاتێکدایە، دوێنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخانەوە راگەیەنرا کە تەنیا ٣٥ سانتیمەتر ماوە بەنداوەکە سەر رێژ بکات.


وشە - وشه‌