سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له قه‌داسه‌تی پاتریاكی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له دنیا و مه‌ترانه‌كانی "كۆمه‌ڵه‌ی پیرۆز" ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له قه‌داسه‌تی پا‌تریاك مارئاوای سێیه‌م پاتریاكی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له دنیا و مه‌ترانه‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی پیرۆز)ـی كرد.
له دیداره‌كه‌دا پا‌تریاك مارئاوای سێیه‌م پێزانینی بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو له پاڵپشتیكردنی پێكهاته ئاینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كیی پا‌تریاك له شاری هه‌ولێر كه ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك بارزانیشی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بڕیاری ناده‌ستووریی دادگه‌ی فیدراڵ بۆ نه‌هێشتنی كۆتایی پێكهاته‌كان و ڕای گه‌یاند، هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی نیشانه‌یه بۆ تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانه و په‌رۆشی و وه‌فایه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی بوونی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستانی وه‌ك شانازییه‌كی گه‌وره وه‌سف كرد. دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له‌و فه‌رهه‌نگه ده‌كه‌ین و ده‌وڵه‌مه‌ندتری ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌یشی به بڕیاری ناده‌ستووریی نه‌هێشتنی كۆتاكان دا و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، به‌بێ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه و به‌بێ به‌شداریی پێكهاته‌كان، ئاماده نین به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، چونكه بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان لێدانه له به‌ها مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.