ئاگر لە کارگەى بەرهەمهێنانى شیش کەوتەوە

:: AM:09:16:26/04/2024 ‌
شەوى رابردوو ئاگرێکى گەورە لە کارگەیەکى بەرهەمهێنانى شیش لە رێگەى مەخموور کەوتەوە و بەبێ زیانى گیانى ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا. 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر راى گەیاند، شەوى ڕابردوو ئاگر لە کارگەى ڤان ستیل بۆ بەرهەمهێنانى شیش لەسەر رێگاى مەخموور کەوتووەتەوە.

بەرگریی شارستانى دیمەنى کاتى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەى بڵاو کردووەتەوە بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە بوونى زیانى گیانى لەم ڕووداوەدا.

بەگوێرەى زانیارییەکان ئاگرەکە هیچ زیانێکى گیانیی نەبووە و تەنیا زیانى مادى بەر کارگەکە کەوتووە.


وشە - رزگار خدر