ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

:: AM:09:04:27/04/2024 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەچێتە بەغدا و لەگەڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆ دەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەموو 27ـی نیسان، میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كۆ دەبێتەوە، دواتریش هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆ دەبێتەوە.
 
باس لەوەش كراوە، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشدار بێت.
 
بانگهێشتكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانە، لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لایەنە پێكهێنەرەكانی حكوومەت تێیدا بەشدارن، ئەو كێشانەی پێوەندیدارن بە پرسی بەڕێوەبردنی حكوومەت و دۆسیە هەستیارەكان، لە كۆبوونەوەی ئەو هاوپەیمانێتییە یەكلا دەكرێتەوە كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانیش بەشدار دەبێت.
 
هەفتەی رابردوو دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رای گەیاند، بەمنزیكانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەت كۆ دەبێتەوە.



وشە - رامیار جەواد