كرێكارێك لە نهۆمی 17ـی باڵەخانەیەكی سلێمانی كەوتە خوارەوە

:: AM:11:12:04/05/2024 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ كرێكارێك لە كاتی كاركردن لە باڵەخانەیەكی سلێمانی، لە نهۆمی 17 كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ شەموو چواری ئایار، بەپێِی زانیارییەكانی "وشە" یەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی شاری سلێمانی، كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە نهۆمی پێش كۆتایی باڵەخانەكەوە كەوتووەتە خوارەوە.

 ئەوەیش زانراوە ئەو كرێكارە لە دایكبووی ساڵی 2001یە، خەڵكی رۆژئاوایی كوردستانە و ناوی فەرەیدوونە.

ئەو كرێكارە لە كاتی كاركردن لە نهۆمی 17 كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.


وشە - رامیار جەواد