لە شارێكی ئێران ماسی دەبارێت

:: PM:06:49:04/05/2024 ‌

ئەمڕۆ شەموو لە سۆشیال میدیا چەندان دیمەن و ڤیدیۆی بارینی ماسی لە شاری یاسووج لە رۆژئاوای ئێران بڵاو كرایەوە، لە دیاردەیەك پێی دەگوترێت "بارانی ماسی".
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت كە دەیان ماسی لەسەر شەقامێكی ئەو شارە دەكەونە سەر زەوی، ئەو دیاردەیەش كاتێك روو دەدات كە بەهۆی رەشەبا و زریانەوە ماسییەكان لە دەریاوە دێنە سەر سەزی، بەتایبەتی لەو ناچانەی جیاوازی لە شێ و پلەكانی گەرما هەیە.  

شایەنی باسە تا ئێستە زانایان لە هۆكاری ئەو دیاردەیە دڵنیا نین، بەڵام پێیان وایە بەهۆی رەشەبا و شەپۆلی بەهێزی هەوا روو دەدات، كە ئاو و ماسی لە دەریا و رووبەرە ئاوییەكان بۆ ماوەی چەند كیلۆمەترێك بەرەو وشكانی دەگوازێتەوە و بە شێوەی رایان دەبارێت.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل