تەقینەوەیەكی تری بەهێز لەسەر رووی خۆردا رووی دا و ئەگەری بوومەلەرزە هەیە

:: PM:09:39:12/05/2024 ‌
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەمی رابردوو تەقینەوەیەكی موگناتیسی لەسەر رووی خۆر رووی دا، ئەمشەویش تەقینەوەیەكی تری بەهێز لەسەر رووی خۆر رووی دا و بەهۆیەوە گەردەلوولێكی بەهێزی موگناتیسی دروست دەكات، بۆیە پێشبینی روودانی بوومەلەرزە دەكرێت. 

ئەمشەو یەكشەم 12ی ئایاری 2024، سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی و گەردوونی لە پێگەی كۆمەڵایەتیی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئەمشەو سەعات 7:35 تەقینەوەیەكی بەهێزی تر لەسەر خۆر رووی دا كە بە پەڵە خۆر ناسراون. 

لەبارەی تەقینەوەكەوە، ئەم شارەزایە روونی كردووەتەوە، تەقینەوەكە گەردەلوولێكی بەهێزی موگناتیسی دروست دەكات و چەند رۆژێكی تر دەگەنە سەر زەوی، ئاماژەیشی داوە كە پێشتریش ئەم تەقینەوانە هەبوونە كە دەبنە هۆی دەركەوتنی شەفەقی جەمسەری بە رەنگی سوور و لە ناوچەی بەر یەككەوتنی پلێتە چالاكە تەكتۆنییەكان دەبنە هۆی روودانی بوومەلەرزەی پلە نەزانراو. 

جێگەی ئاماژەیە ئاژانسی هەواڵی بۆشاییگەری "ناسا"  پێنجشەمی رابردوو بڵاوی كردەوە، بەهێزترین تەقینەوە لەسەر رووی خۆردا رووی داوە و بووەتە هۆی گەردەلوولێكی بەهێزی موگناتیسی و  بەپێی "ناسا" گەردەلوولەكە لە ئەنجامی چالاكیی خۆرەوە دروست بووە و لە ساڵی 2003ەوە گەردەلوولی موگناتیسی بەم بەركەوتەیە لەگەڵ خۆردا نەبووە.


وشە - پۆڵا مەحموود