بۆ ئەو گەنجانەی كە خاوەن بەهرەن كۆنسێرتێك لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر ساز دەكرێت

:: AM:08:59:05/05/2024 ‌
پەیمانگەی گۆتە بە هاوكاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو گەنجانەی كە خاوەن بەهرەن و كەمتر بایەخیان پێ دراوە، كۆنسێرتێك لە هۆڵی ڕۆشنبیری ساز دەكات.

سەفین حەمید سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هێلان رای گەیاند،  تیپێكی گەنجانی كورد كە لە 12 خوێندكار و گەنجی موزیكژەن پێكهاتوون، یەكەمین كۆنسێرتیان لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر ڕێكدەخەن.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هێلان گوتی، هێلان پڕۆژەیەكی پەیمانگەی گۆتەیە، بە هاوئاهەنگیی سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگە بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی، پشتگیریی گەنجان و لاوانی كوردستان دەكەن بۆ بەرەوپێشچوونیان لە بواری هونەریدا.

 سەفین حەمید پڕۆژەی هێلان سێ ساڵە بەردەوامیی بە چالاكییەكانی دەدات، تا ئێستە لە شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەولێر چەندان كۆنسێرت و چالاكی بۆ گەنجانی خاوەن بەهرە كردووە.



وشە - سۆران عەزیز