شتێكی نوێ لە دەرزیی خۆلاوازكردن دۆزرایەوە

:: PM:07:07:06/05/2024 ‌

دەرزیی "مۆنجارۆ" كە بە شێوەیەكی فراوان بۆ خۆلاوازكردن بەكار دێت، لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە، سوودێكی تریشی هەیە، ئەمەش واتە زیاتر بایەخی ئەو دەرزییە زیاد دەكات.

ئەوانەی كێشیان زۆر بووە و خۆیان لاواز كردووە، شارەزای كاریگەریی ئەو دەرزییەن كە سوودێكی زۆریان لێ بینیوە، بەڵام نازانن كاتێك دەرزییەكەیان بەكار هێناوە و هەناسەبڕكێیان نەماوە، بەهۆی دەرمانەكەوە بووە نەوەك بەهۆی لاوازبوونیان، ئەمەش واتە دەكرێت هەمان ئەو دەرزییە بۆ ئەوانەش سوودی هەبێت كە كێشەی كۆئەندامی هەناسەیان هەیە.

هەناسەبڕكێ پەتایەكی باوە لەناو ئەوانەی ئێكجار قەڵەون و زۆر جار لە كاتی خەودا تووشی هەناسەسواری دەبن و سەر دەكێشێت بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵ و شەكرە و هەلی زیاتری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك.

پاش دوو توێژینەوە لەسەر ئەوانەی كە زۆر قەڵەون و تووشی هەناسەبڕكێ بوون، دەركەوتووە بە بەكارهێنانی ئەو دەرزییە، هەناسەشیان خۆش بووە، بە تایبەتی لە كاتی خەودا كە مەترسییە گەورەكە لەو كاتانەدایە.

دەرزیی مۆنجارۆ كە ناوە زانستییەكەی "تیرزباتید"ـە، لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری نەخۆشیی شەكرە دروست كراوە، ئەوانەی لە جۆری دووەمیان تووش بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەدات بۆ ماوەیەكی درێژ، وەك چارەسەری خۆڕزگاركردن لە قەڵەویش بەكار دێت.



وشە - عەبدوڵا عومەر