توێژینه‌وه‌یه‌ك "بۆن"ی تایبه‌ت ئاشكرا ده‌كات كه ڕه‌نگه ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردن یان ڕێگریكردن له نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر، چونكه هه‌ندێك بۆن ده‌بێته هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تایبه‌ت له مێشكدا.
ماڵپه‌ڕی "
sciencealert" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زاناكان تێبینییان كردووه كه هه‌ڵمژینی هه‌ندێك بۆن به‌رگریی له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه، توانای مه‌عریفی به‌گشتی باشتر ده‌كات له زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی كرده‌نیدا ئه‌وه هه‌ست پێ كراوه.
به‌گوێره‌ی زانایان، ڕه‌نگه هه‌ندێك بۆن هه‌ندێك وه‌ڵامدانه‌وه له مێشكدا ده‌ست پێ بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی كارلێكی كیمیایی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری و هه‌ست و سۆز هه‌یه.
نۆیلیا كاسارێس پسپۆڕی به‌رگریی له‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له پێوه‌ندیی نێوان سیستمی به‌رگریی له‌ش و كۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوه‌ندی و بۆنكردن و ده‌ركه‌وتووه، بۆنكردنی نه‌عنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌هایمه‌ر ده‌بێت.
جێی سه‌رنجه كه ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی پێوه‌ستن به سیستمی ده‌ماری ناوه‌ندی - وه‌ك نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر، نه‌خۆشیی پاركینسۆن و شیزۆفرینیا، زۆرجار له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردندا ده‌بن.