دواین توێژینه‌وه زانستییه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه، پێوه‌ندییه‌ك له نێوان كه‌مخه‌وی و شه‌كره یان دیابێتدا هه‌یه و ئه‌وانه‌ی كه‌متر ده‌خه‌ون، زیاتر تووشی شه‌كره ده‌بن.
كه‌مخه‌وی یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و وڵاتانی مۆدێرن و پێشكه‌وتووه و به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌وانه‌ی له 24 سه‌عاتدا كه‌متر له شه‌ش سه‌عات ده‌خه‌ون، له به‌رده‌م تووشبوون به نه‌خۆشیی دیابێتی جۆری دووه‌من.
له‌شی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه تووشی دیابێتی جۆری دووه‌م بوون، به‌رانبه‌ر به كاریگه‌رییه هۆرمۆنییه‌كانی ئه‌نسۆلین به‌رگری ده‌كه‌ن و زۆر به هێمنی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین له له‌شدا كه‌م ببێته‌وه، وه‌ك ئاشكرایه ئه‌نسۆلین رۆڵێكی زۆر گرنگی له ته‌ندروستیی مرۆڤدا هه‌یه، چونكه گلۆكۆز خوێن رێكده‌خات و له گواستنه‌وه‌ی ماده به‌سووده‌كانی خۆراك بۆ سه‌رجه‌م خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ، رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر ده‌گێڕێت.
زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به 247 هه‌زار و 867 كه‌سی به‌ته‌مه‌نیان له بانكێكی زانیاریی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه
زانایان زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به 247 هه‌زار و 867 كه‌سی به‌ته‌مه‌نیان له بانكێكی زانیاریی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه كه له ماوه‌ی 10 ساڵدا كۆ كراوه‌ته‌وه، به وردی كاریان له‌سه‌ر ماوه‌ی نوستن و رێجیمی خۆراكی و نه‌خۆشییه‌كانیان كردووه.
به‌گوێره‌ی
عه‌ره‌بیه، نزیكه‌ی 3.2%ی به‌شداران له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بوون، هه‌رچه‌نده رێجیمی گونجاوی خۆراك كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌متر له شه‌ش سه‌عات خه‌وتبوون به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رووی حه‌وت سه‌عات خه‌وتبوون، زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووبوون.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت پێنج سه‌عات خه‌و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به رێژه‌ی 16% به‌رز ده‌كاته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌ی خه‌وه‌كه‌یان له چوار سه‌عات كه‌متر بوو به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رووی حه‌وت سه‌عات خه‌وتبوون، به رێژه‌ی زیاتر له 41% ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره‌یان له‌سه‌ر بوو.