ئایفۆن 16 هەندێ شتی گۆڕیوە

:: PM:10:04:24/05/2024 ‌

لە ساڵی 2007 بۆ یەكەم جار، كۆمپانیای ئەپڵ یەكەم ئایفۆنی خستە بازاڕەوە و لەو كاتەوە شۆڕشێكی تەكنەلۆجیی بەرپا كردووە، بەڵام لە ساڵانی كۆتاییدا بەهۆی ئەوەی گۆڕانكارییەكان لە ڤێرژنێكەوە بۆ دانەیەكی تر كەمن، وای كردووە ڕەخنەی گەورەی لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بكەوێتە سەر، بەڵام وا دیارە بۆ ئایفۆنی 16 هەندێك گۆڕانكاریی ڕیشەیی كردووە.

ماڵپەڕی "كرێیتیڤ بلۆك" كە تایبەتە بە بواری تەكنەلۆجی، هەندێك زانیاری لەبارەی ئایفۆنە تازەكە ئاشكرا كردووە و دەڵێ، كامێرا و پاتریی ئایفۆنی 16 بە تەواوی گۆڕاون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئایفۆنی iPhone 16 Pro Max هەستەوەرییەكی كامێرای گەورەتری لە جاران دەبێت بە وردیی 48 مێگا پیكسڵ كە لەلایەن Sony IMX903 ئامادە كراوە.

هەروەها لە ئایفۆنی 16 دیزاینەكەش گۆڕاوە، بە شێوەیەك یەكسەر هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت، بە پێچەوانەی بەراوردی نێوان ئایفۆنەكانی 13 بۆ 15 كە بە دەگمەن هەستت بە جیاوازییان دەكرد.

سەرچاوەكانی دیكەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت شوێنپێی سامسونگ بگرێت و زیرەكیی دەستكرد بخاتە ناو سیستەمەكەیەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر