2-5
دواى 69 ساڵ له گرتنه ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى كیم ئیل سونگ له كۆریای باكور، رۆژ دواى رۆژ ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له دابڕانی به‌رده‌وامدایه. ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ها كۆریایان له دنیا دابڕاندووه جگه له هه‌بوونى یه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنى ناوه‌ندیی حكوومه‌ت، هه‌موو میدیا جیهانییه‌كان له خه‌ڵك قه‌ده‌غه كراون و هێڵی ئینته‌رنێتیش سانسۆری توندی له‌سه‌ره.
زۆرجار پسپۆڕان و شاره‌زایانى سیاسیی كۆریای باكور به وڵاته په‌راوێزخراوه‌كه‌ى دنیاى داده‌نێن، جگه له‌مه‌ش رۆژ دواى رۆژ ململانێی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و به‌ره‌و لووتكه‌ى گرژی ده‌چێ و ئه‌گه‌ری وه‌شاندنى گورزێكى سه‌ربازی هه‌میشه له ئارادایه، ئه‌گه‌رچى هه‌وڵه‌كانیش بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ به‌رده‌وامى هه‌یه‌و فشاره‌كانیش بۆ سه‌ر كۆریای باكور به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ وازهێنان له تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه جۆراوجۆره‌كانى به تایبه‌ت مووشه‌كه كیشوه‌ر بڕه‌كان و كڵاوه‌ى ئه‌تۆم.
سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه.. ئۆرستۆكراتییه‌ك به به‌رگی حوكمێكى شیوعییانه
كیم جۆنگ ئون له هه‌شتى كانوونى دووه‌م 1983 له پیۆنگ یانگ له دایكبووه، كوڕه بچووك و دووه‌مى كیم جۆنگ ئیلی سه‌ركرده‌ى پێشووی كۆریایه.دواى مردنى باوكى له 19ى ئه‌یلوولی 2011، به سه‌رۆكى وڵات دانراو نازناوى جۆنگ ئۆن به ماناى وه‌چه مه‌زنه‌كه‌ى لێ‌نرا. كیم جۆنگ ئۆن ده‌رچووی كۆلێژی زانستی كۆمپیوته‌ره.
سه‌ركرده‌كه‌ى كۆریای باكور نه‌وه‌ى سێیه‌مى خانه‌واده‌ى ده‌سه‌ڵاتداره له كۆریای باكور دوای رزگاربوونى كۆریا له چنگی ژاپۆن، ئه‌گه‌رچی زانیاری كه‌می له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام به هه‌مان وێنای باوكی ده‌ناسێنرێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگریی كۆریای باشوور، كیم جۆنگ ئون كوڕی ژنى سێیه‌می كیم جۆنگ ئیله و كو یونگی دایكی ژنه سه‌ماكارێكی ژاپۆنی بووه به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ساڵى 2004 مردووه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، سه‌ركرده‌كه‌ى كۆریای باكور زۆر ئاره‌زووى یاریی باسكه و خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر و فیلمه ترسناكه‌كانى هه‌یه، وه‌ك باوكیشی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌یه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ری سول جو كردووه.
دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گره‌وى ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد كه هه‌مان رێچكه‌ى باوكی ناگرێته‌به‌ر به‌و پێیه‌ى كه‌سێكى ئۆركستۆكراتییه. به‌ڵام له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى ده‌سه‌ڵاتیدا وێڕاى بره‌ودان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ى و ئه‌نجامدانى چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى مووشه‌كى ئه‌تۆمى، ده‌یان تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كى بالیستى مامناوه‌ند و كیشوه‌ربڕی تاقی كردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵوێستیشی به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵوێستى باوكی توندتر بووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌تۆم ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌ر جووڵه‌یه‌ك یان هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا.
ئون له ماوه‌ى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات، چه‌ندان به‌رپرسی باڵاى وڵاته‌كه‌ی له ریزی سه‌ربازی و حكوومه‌ت و حزبیش له سێداره داوه یان ده‌رخواردی سه‌گی كردووه، له‌مه‌شدا هه‌میشه گومانى كوده‌تا ده‌كات به‌سه‌ریه‌وه بكرێت، بۆیه گومانى له هه‌موو كه‌سێك هه‌یه تا ده‌گات به مامی كه به ساغی چاوه‌كانى ده‌رهێنا.
خوێندن:
ئۆن وه‌ك براكانى تر‌ى خوێندنى باڵاى به‌ناوى خوازراو له ساڵى 1998 له سویسرا ته‌واو كردووه و زمانه‌كانى ئینگیزی، فڕه‌نسی و ئه‌ڵمانى ده‌زانێت. دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ وڵات زانسته سیاسییه‌كانى له زانكۆی كیم ئیل سونگی سه‌ربازی ساڵى 2007 ته‌واو كردووه.
پله‌و به‌رپرسیاریه‌تی:
به‌ر له‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى وڵات، ئۆن ساڵى 2010 به پله‌ى جه‌نه‌ڕاڵ بووه جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگریی نیشتمانى، به‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر بوو ببێته سه‌رۆكى وڵات دواى مردنى باوكی به ساڵێك.
ئه‌زموونى سیاسی:
هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه له‌سه‌ر ئه‌زموونى سیاسیی ئۆن، له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتی باوكی‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێى نه‌ده‌دا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانى دزه بكه‌ن بۆ راگه‌یاندنه‌كان، ته‌نانه‌ت هیچ وێنه‌یه‌كى له راگه‌یاندنیش بڵاو نه‌ده‌بووه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى ساڵى 2010 له‌گه‌ڵ باوكی و سه‌ركرده باڵاكانى وڵات به‌دیار كه‌وت و چاودێران ئه‌وكات وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى ئیل ناساندیان.
له 29ى تشرینى یه‌كه‌می 2010 باوكی پله‌ى به‌رزكرده‌وه بۆ جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ربازی ناوه‌ندی كه سه‌ر به حزبی ده‌سه‌ڵاتداره كه ئه‌ركی لیژنه‌كه داڕشتنى سیاسه‌تى وڵاته.
له هه‌مان ساڵدا سوپا وه‌ك نوێنه‌ری حزب ده‌ستنیشانى كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی پارتی كرێكارانى شیوعی، پاشانیش ئیلی سه‌رۆك رێنوێنیی ده‌ركرد بۆ دامه‌زراوه گرنگه‌كانى وڵات كه سوێندی پشتگیری بۆ بده‌ن.
دواى كۆچى باوكی، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵی كۆریاى باكور به شوێنگره‌وه مه‌زنه‌كه ناویان برد و به سه‌ركرده‌ى دیاری حزب و سوپا‌و گه‌لى كۆریایان ناو برد، پاشانیش له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى باوكی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ده‌ستنیشانی كرد.
له 11ى نیسانى 2012 وه‌ك ئه‌مینداری یه‌كه‌مى حزب هاته هه‌ڵبژاردن، پاشانیش په‌رله‌مانى وڵات وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كه‌می لیژنه‌ى به‌رگری نیشتمانى هه‌ڵیبژارد كه به گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ى ده‌ركردنى بڕیار له وڵات داده‌نرێت، به‌مه‌ش دوایه‌مین هه‌نگاوی گواستنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى وڵات بۆ ئۆن به‌ڕێوه‌چوو.
دواى دوو رۆژ له هه‌ڵبژاردنى به سه‌رۆكى وڵات، ئۆن یه‌كه‌مین په‌یامی تۆماركراوى بۆ گه‌لى كۆریای باكور بڵاوكرایه‌وه‌و داوای لێ كردن هه‌ڵمه‌تى سه‌ركه‌وتنی كۆتای جه‌نگ هه‌ڵگرن. ئاماژه‌ى به عه‌قیده‌ى سوپا كرد كه باوك و باپیری دایانمه‌زراندووه.
له 17ى ته‌مووزى 2012 دواى وه‌گرتنى پله‌ى مارشاڵ و دوورخستنه‌وه‌ى مارشاڵ ری یونگ هو كه یه‌كێك بووه له سه‌ركرده هه‌ره نزیكه‌كانى باوكی، بوو به سه‌ركرده‌ى سوپاى وڵاتیش كه باڵاترین پله‌ى سه‌ربازییه له وڵات‌دا.
به‌شی زۆری چالاكییه‌كانى ئۆن، كاركردنه له‌سه‌ر كاروباری ناوخۆى وڵات، كه زۆرگرنگی به وتاره‌كانى ده‌دات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌ژماری (چالاكییه‌كانى سه‌ركرده)، به‌ڵام له ئاستى ده‌ره‌وه‌دا زیاتر په‌یام ده‌نێرێت بۆ سه‌ركرده‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى لێیانه‌وه نزیكه یان ئه‌و وڵاتانه له ئه‌مه‌ریكاوه نزیك نین و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیشدا هێزی كاریگه‌ر نین.
ئه‌گه‌رچی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیى ئون كه‌مه، به‌ڵام پسپۆڕان چه‌ند لێكچوونێكیان ده‌ستنیشان كردووه له نێوان ئونی سه‌ركرده‌ى ئێسته له‌گه‌ڵ ئیلی باوكی، رایانوایه زۆر له باوكی ده‌چێت له رووى شێوه و لاشه و كه‌سایه‌تى، هه‌ردووكیان له زووه‌وه تامى ده‌سه‌ڵات و پاره‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و دڵڕه‌قیان لێ ده‌ربچێت.
كلیك له‌م
به‌سته‌ره بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م