له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكدا، ڕه‌نگی په‌مه‌یی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵك و میدیاكاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه، له هه‌موو شتێكیش زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی قردێله‌ی په‌مه‌یییه، ئه‌م قردێله‌یه‌ش وه‌ك پێناسه‌یه‌كی لێ هاتووه بۆ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
سه‌ره‌تا پێویسته بزانیت ئه‌و قردێله‌یه وه‌ك هه‌ر ڕه‌نگێكی تر تایبه‌ت كراوه به‌م نه‌خۆشییه، وه‌ك چۆن قردێله‌ی مۆر پێناسه‌ی نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر، قردێله‌ی سوور پێناسی نه‌خۆشیی ئایدز ده‌كات و قردێله‌ی په‌مه‌ییش تایبه‌ت كراوه به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ساڵی 1991 ڕێكخراوی "سوزان كۆمین" وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، قردێله‌ی په‌مه‌یییان به‌خشی به به‌شداربووانی ماراسۆنی ئه‌و ساڵه له شاری نیویۆرك، مرۆڤایه‌تی و ئاگا‌داربوو‌نیان بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بیری خه‌ڵكه‌كان هێنایه‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه‌ش یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ڕیكخراوه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ژناندا، دوای ئه‌م كاره‌ش ساڵی 1992 قردێله‌ی په‌مه‌یی به ته‌واوه‌تی بوو به ئامرازی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له دنیادا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قردێله‌ی شین، هه‌رچه‌نده حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نیشه له پیاواندا، تایبه‌ت كراوه به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی پیاوان، چونكه له دنیادا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له پیاوان تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن به به‌راورد به ژنان.