دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا

:: PM:04:01:20/11/2016 ‌
(هەفتەی یەكەم )

ئافرەت لەو ڕۆژەی دووگیان دەبێت، ماوەی 40 هەفتەی پێویستە بۆ ئەوەی منداڵ بە تەندروستی بێتە دنیاوە، پزیشكی پسپۆڕ لەو بوارە هەفتانە رێنوێنی و قۆناغەكانی منداڵ لە منداڵدانی دایك و گەشەكردن و هاتنە دنیایی بۆ خانمان دەخاتە ڕوو.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان هەفتانە لە "وشە" بەردەوام لەگەڵتان دەبێ و بە وردی رێنوێنییە پزیشكییەكان و كێشەكان و هەموو وردەكارییەكانی پرۆسەی هێنانە دنیای منداڵ لەو كاتەی لە نێو سكی دایكیدایە لە ماوەی 38 بۆ 40 هەفتەدا بە وردی دەخاتە ڕوو. 

بۆ ئەم هەفتەیە دكتۆرە گوڵاڵە باس لە چۆنیەتیی ئامادەكاری ئافرەتان بۆ پرۆسەی دووگیانبوون دەكات و بەم شێوەیەی خوارەوە رێنوێنییەكان دەخاتە ڕوو.

هەفتەی یەكەم: چۆن ئافرەت خۆی بۆ دووگیانبوون ئامادە دەكات؟

ئەو ئافرەتانەی كە سووڕی مانگانەیان 28 ڕۆژە، دەرچوونی هێلكە لە هێلكەدانیان بە نزیكەی 14 ڕۆژ دوای دەست پێكردنی سوڕی مانگانە ڕوو دەدات. ئەم كاتە بە كاتێكی گرنگ دادەنرێ، دەبێت ئافرەتان زۆر وریا بن و گرنگی زۆر بە تەندروستی خۆیان بدەن، بەردەوام و بەڕێژەیەكی میوە و سەوزەی نوێ بخۆن، وەرزش بكەن، ئەو ئافرەتانە جگەر دەكێشن و مەی دەخۆنەوە، پێویستە لەو قۆناغەدا لە هەردووكیان بە تەواوی دوور بكەونەوە.

هەروەها پێویستە لە هەفتەیەكی یەكەم ئافرەتان پشوویەكی تەواو بدەن و جموجۆڵ و هەڵسوكەوتیان تەندروستانە بێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەندروست پرۆسەی دووگیانبوون دەست پێ بكات.

لە هەفتەی داهاتوودا دكتۆرە گوڵاڵە لەسەر چۆنیەتیی منداڵبوونی دووانە دەدوێ و بە وردی وردەكارییەكان دەخاتە ڕوو، خوێنەری ئەم زنجیرە رێنوێنیە پزیشكییە بن، لەبارەی پرۆسەی دووگیانی و منداڵبوون.


وشە - رامیار جەواد