چۆن دەزانیت گورچیلەت نەخۆشە؟ نیشانەكان بخوێننەوە

:: PM:01:26:05/02/2018 ‌
گورچیلەكان گرنگترین ئەندامی لەشن، بۆ پاڵاوتنی خوێن و ڕێگە لە كۆبوونەوەی شلەی زیاد لە لەش دەگرێ و فشاری خوێن ڕێك دەخات، هەروەها پارێزگاری لە ڕێكخستی ئەلیكترۆلایت دەكات، جیا لەوە یارمەتی بەرهەمهێنانی خانەی خوێنی سوور دەدات وە ئێسك بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، زۆرجار گورچیلەكان تووشی نەخۆشی و گرفت دەبن، ئەمانەیش بە دەركەوتنی چەند نیشانە و ئاماژەیەك دەردەكەون، گرنگە لەكاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانە سەردانی پزیشك بكەن و چارەسەری كێشەكانی گورچیلە بكەن.

دروستبوونی كێشە لە گورچیلەكان بەشێوەیەكی گشتی كاریگەری لەسەر تەندروستی لەش جێ دەهێڵن، بۆیە گرنگە ئەو نیشانانە بزانن كە ئاماژەن بۆ بوونی گرفت لە گورچیلە و لە كاتی هەستكردن بەو نیشانانەی خوارەوە، سەردانی پزیشك بكەن و خەم لە گورچیلەتان بخۆن.

یەكەم: زیادبوونی ئازاری پشت، لەكاتی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی گورچیلە ئازار لە لایەكی پشتدا دروست دەبێ و دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی میز و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئەگەر تووشی ئەم ئازارە بوویتەوە ئەوا گومانی هەوكردن یان بەردی گورچیلەی هەیە.

دووەم: هەڵئاوسان، ئەگەر هەستت بە هەڵئاوسانی تەنیشتەكانت كرد، ئەوا نیشانەی ئاوسان و بوونی كێشەیە لە گورچیلەكان، چونكە گرفتی تووش بووە و توانای لابردنی ئەو شلە زیادەیان نییە كە لە لەش و گورچیلە كۆبووەتەوە، بۆ ئەمە دەبێتە هۆی ئاوسانی تەنیشتەكان و دەم و چاو و قاچ و دەست.

سێیەم: دروستبوونی لیری پێست: نیشتوویی گورچیلەكان زۆر كات دەبێتە هۆی دروستبوونی لیری پێست، چونكە گورچیلەكان توانای لابردنی ئەو پاشەڕۆیانەی نابێت كە لە خوێندا هەیە،  بەمەش وشكی و ناڕێكی لە پێست دروست دەبێت.

چوارەم: شەكەتی، لەكاتی بوونی مەترسی لەسەر گورچیلەدا هەست بە ماندوبوون و هیلاكی زۆر دەكەن، چونكە ئەو هۆرمۆنانەی لە لەشدا هەن، هانی بەشە ئیسفەنجییەكەی لەش دەدەن كە خانەی خوێنی سوور بەرهەم بهێنێت و ئۆكسجینی زیاتر هەڵبمژرێت.

پێنجەم: خێرابوونی هەناسە وەرگرتن، لە كاتێكدا گورچیلەكان تووشی زیان دەبن لەش پێویستی بە ئۆكسجینی زیاتر دەبێت، ئەمە وا دەكات زۆرتر و خێراتر هەناسە بدەن، بۆ بەرهەمهێنانی خانەی خوێنی سوور، بەمەش شلەیەكی زۆر لە لەش و پاشەرۆ لە سییەكاندا كۆ دەبێتەوە.

شەشەم: گۆڕینی تامی دەم، ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەن و چەندان پێكهاتەی سروشتی لە خوێن كەم دەكاتە، تامی دەمتان گۆڕانی بەسەردا دێ، ئەمەیش بە یەكێك لە نیشانە باوەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی گورچیلە دادەنرێت.

سەرچاوە/ healthywayoflifee


وشە - ئاوات ئازاد